بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەممەد شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، دەزگا ئەمنییەکانی ئاڕاستە کرد بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەو توخمانە بکەن کە هێرش بۆ سه‌ر بنکە عێراقییەکان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لیوا یەحیا ڕەسوڵ عەبدوڵڵا، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه، ڕایگەیاندووە: لەکاتێکدا حکومەتی عێراق لەچەند بۆنەیەکدا، دەستدرێژی زایۆنیستی بۆ سەر دانیشتوانی کەرتی غەززە ئیدانەکردووه، و چه‌ندین جار داوای کۆتایی هێنان بە بارودۆخە كاره‌ساتی برایانی فەلەستینیمان كردووه كه‌لەبه‌ر ئەنجامی ئەو دەستدرێژییە دەناڵێنن، وئه‌مه ده‌ربڕین له هەڵوێستی نه‌گۆڕ و پته‌وی عێراق ده‌كات له‌هه‌مبەر خەباتی گەلی فەلەستین، هەروەها ئێمه ئه‌و هێرشانە کە بنکەکانی عێراق دەکەنە ئامانج ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، کە بارەگای ڕاوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق به‌ئامانج ده‌گرن، چونكه ئه‌وان لەسەر داوای فەرمی حکومەت لێره‌ن بۆ بەردەوامبوون به کارەکانیان لە پاڵپشتیکردنی کارەکانی هێزە ئه‌منیه‌كانمان لە ڕووی ڕاهێنان و ئاماده‌كردن و ڕاوێژکارییەوە، وبەپێی میکانیزمێکی ڕوون کە لەلایەن ده‌زگا فەرمی و دیپلۆماسییەکانی عێراقەوە دانراوه.
ئاماژەی بەوەشکرد" ناتوانرێت سازش لەسەر ئاسایش و سەلامەتی ئەو بارەگایانە بکرێت، و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕێنمایی سەرجەم ده‌زگا ئەمنییەکانی کردووە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان و جێبەجێکردنی یاسا و بەدواداچوون و شوێنپێهەڵگرتنی ئەو توخمانەی کە ئه‌م هێرشانه ئەنجامی دەدەن و ڕێگە نەدەن لە هیچ بارودۆخێکدا، زیان بەو ئاسایش و سەقامگیری بگەیەنن کە بەهۆی قوربانیدانێكی مه‌ردانه‌ی هێزە چەکدارەکانمان به هەموو جۆر و پێکهاتەكانیه‌وه به‌ده‌ستهاتوون.