کەشوهەوای عێڕاق بۆچوارڕۆژی داهاتوو

ناوخۆ
  • 23-10-2023, 10:37
  • +A -A

    بەغداد/INA
    کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە باری کەشوهەوای بۆ چوار ڕۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە.
    بەیاننامەی کەشناسی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سبەی ڕۆژی سێشەممە لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور تەماوی دەبێت و دەرفەتی ڕێژنەباران وبروسکەش دەبێت  ،پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر نزمتر دەبێت، لەباکووریش تەماوی دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
    ڕۆژی چوارشەممە لەناوەڕاست ساف دەبێت و پلەکانی گەرما لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبێت لەباکووریش کەشوهەوا هەوراوی دەبێت و پلەکانی گەرماش تۆزقاڵێک دادەبەزێت، لەباشووریش هەوراوی دەبێت و دەرفەتی بارانبارینیش دەبێت.
    ڕۆژی پێنجشەممەش لەناوەڕاست ساف دەبێت وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت، لەباکووریش ساف وهەوراوی دەبێت وپلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر بەرزتر دەبێت، لەباشووریش ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبێت.
    ڕۆژی هەینیش ساف دەبێت وهەندێک هەوریش دەبێت پلەکانی گەرماش لە ناوەڕاست و باکوور نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت، لەباشووریش ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر هەندێک نزمتر دەبن.