وه‌زاره‌تی پێشمەرگە: پشتگیری لەناوه‌رۆكی بەیاننامەی فەرماندەی گشتی ده‌كه‌ین بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی كه‌رتی مه‌خموور

ئەمنی
  • 23-10-2023, 10:10
  • +A -A

    بەغدا - INA 

    سەرۆک ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پاڵپشتی خۆی بۆ بەیاننامەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دووپاتکردەوە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی خێرا و زوڵاڵ لە ڕووداوەکەی مەخموور.

    وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ لە بەیاننامەیەکدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" دوێنێ ڕووداوێکی نه‌خوازراو لە ناوچەی مەخموور ڕوویدا، کە بووە هۆی شەهید و برینداربوون له‌هەردوولا.

    هه‌روه‌ها راگه‌یاند: ئێمە هاوخەمی قووڵی خۆمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان دەردەبڕین، و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین، هەروەها پابەندبوونمان دووپات دەکەینەوە بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەریه‌کی ڕیشەیی و بەردەوام کە ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری عێراقدا به‌رپا بكات، جەختیشی لەپشتیوانیکردنی بۆ ئەوەی لە بەیاننامەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندا هاتووە ده‌كه‌ینه‌وه‌، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەیەکی خێرا و زوڵاڵ لەسه‌ر ڕووداوەکە ئەنجام بدرێت بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی و دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گونجاو بۆ به‌هێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

    پێشتر محەممەد شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ڕێنمایی پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای كردبو بۆ ئه‌نجامدانی لێکۆڵینەوە لە هۆكاره‌كانی ڕووداوی كه‌رتی مه‌خموور.

    وتەبێژی فەرماندەی گشتی، لیوا یەحیا ڕەسووڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كه‌وت، ڕایگەیاندبوو" سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بەدواداچوونی بۆ بارودۆخی ڕووداوەکە کردووە کە دوێنێ یەکشەممە لەناو کەرتی مەخموور لە نزیک یەکێک لە خاڵە ئەمنییەکان ڕوویداوه‌، کە بووه‌ هۆی ٣ قوربانی و برینداربوونی حەوت کەسی دیکە لە هەردوولا.

     وله‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رێنمایی پێکهێنانی لیژنه‌یه‌كی كرد له‌ئاستێکی باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی ڕووداوەکە و دیاریکردنی راستییه‌كان وده‌رئه‌نجامه‌كانی.  

    ئاماژه‌ش به‌وه‌شی كرد كه‌ جه‌ختی له سه‌ڕجه‌م سه‌ڕکرده وفه‌ڕمانده‌کان له هه‌موو ئاسته‌کاندا کرده‌وه له سه‌ڕ پێویستی دان به‌خۆداگرتن، چ له یه‌که‌کانی حکومه‌تی فیدراڵی بێت یان پێشمه‌ڕگه  و گرنگی ئه‌نجامدانی هه‌ڵسوکه‌وتێكی گه‌وره‌ی حه‌كیمانه‌ و ئه‌وله تیدان به به‌ڕژه‌وه‌ندییه باڵاکان و به‌هێزکردنی هاوبه‌شه‌ییەکان، وپێنه‌دانی دەرفەت به‌ دوژمنانی عێراق، کە پەیامێکی بە هەموو جیهانی داوه‌ كه‌نه‌وه‌كانی گەلەكه‌ی یه‌كیانگرتووه‌.