باڵیۆزی فەڵەستین: وتارەكەی عێراق لە لوتكەی قاهیرە بوێرانە و تۆكمە بوو و تایبەتمەندییەكانی قۆناغی دیاری كرد

سیاسی
  • 22-10-2023, 21:28
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە ئەحمەد روەیزی باڵیۆزی فەلەستین لە عێراق، هەڵوێستی عێراقی كە لە وتارەكەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە لوتكەی ئاشتی قاهیرەدا دەربڕیوە، بە زۆر بوێرانە و تۆكمە زانی و بە ڕوناكی تایبەتمەندییەكانی قۆناغەكەی دیاریكرد لە بەردەوامی دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە.
    روەیزی بە عێراقی نیوز راگه‌یاند و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی وه‌ریگرت: گەلی فەلەستین لە غەززە لە ڕێگەی دەستدرێژی و بۆردومانی بەردەوام لە ڕێگەی ئاسمانی و دەریایی و وشكانییەوە ڕووبەڕووی پاكتاوی نەتەوەیی دەبنەوە كە خەڵكی مەدەنی و نەخۆشخانە و مزگەوت و كڵێساكان دەكەنە ئامانج، پشتیوانی دەكرێن بە پلانێكی داگیركاری بە ئامانجی ئاوارەكردنی دانیشتووان لە كەرتی غەززە و نیشتەجێكردنیان لە نیمچە دوورگەی سینا لە كۆماری میسری عەرەبی وئەم پڕۆژەیە بە تەواوی ڕەتكرایەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەڵوێستی عێراق، بەشێوەیەكی فەرمی و جەماوەری لە وەڵامی دەستدرێژیی ئیسرائیلدا زۆر بەرز نرخێندرا، هەڵوێستی عێراقیش كە لە وتارەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە لوتكەی قاهیرەدا دەربڕدرا زۆر بوێرانە و تۆكمە بوو.