شێخ خەزعەلی لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن باس لە پرسە ناوخۆیی و ناوچەییەكان دەكات

سیاسی
  • 22-10-2023, 19:04
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی لەگەڵ فوتۆشی ماتسومۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كۆمەڵێك بابەتی ناوخۆیی و ناوچەیی تاوتوێ كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە  و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شێخ خەزعەلی لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە فوتۆشی مەتسومۆتۆ كرد و لەگەڵیدا گفتوگۆی لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرد و دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێكرد.
    هەروەها وتی: شێخ خەزعەلی لەگەڵ باڵوێزی ژاپۆن باسی بارودۆخی ناوچەكە و پێشهاتەكانی ڕووداوەكانی غەززە و كاردانەوەی بەردەوامی بۆردومانی زایۆنیستی كە هەزاران شەهید و برینداری لێكەوتەوە و هەروەها پێویستی ڕێگەدان بە چوونە ژوورەوەی دەرمان و كەل وپەلی پزیشكی و یارمەتییە پێویستەكان بۆ ناو غەززە بەبێ هیچ مەرجێكی پێشوەختە و هەروەها پێوویستە  ژاپۆن هەڵوێستێكی ڕوون لەسەر ئەو بابەتەی هەبێت و سەبارەت بەو شتانەی لە فەڵەستین روودەدەن،كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشدەبێـت رۆڵی خۆی بگێڕیت بۆ راگرتنی تاوانەكانی جینۆساید دژی گەلی فەڵەستین.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە شێخ خەزعەلی جەختی لە گرنگی سود وەرگرتن لە ئەزموون و شارەزایی ژاپۆنییەكان لە گەیشتن بە گەشەسەندنی ئابووری لە عێراق كردووەتەوە و ئاماژەی بەوەشكردووە : عێراق خاوەنی توخمەكانی هەڵسانەوەی هەمەلایەنەیە و پێویستی بە پشتیوانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان كە حكومەتی عێراق دەستی كردووە بە تێپەڕاندنی.