سەرۆك وەزیران: سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان نوێنەرایەتی ڕووكارێكی مۆدێرن دەكات بۆ عێراق بە پیوەری نێودەوڵەتییەكان

سیاسی
  • 22-10-2023, 18:47
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ یەكشەممە پشتڕاستی كردەوە كە سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان نوێنەرایەتی ڕووكارێكی مۆدێرن دەكات بۆ عێراق بە پێوەری نێودەوڵەتییەكان.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی یەكەمین كۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدانی كرد، كە لە كۆبوونەوەی دوایین دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لەو بابەتانە كرا كە لە بەرنامەی كاردا بوون كە بریتی بوون لە هەڵبژاردنی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سندوقەكە، هەروەها پێداچوونەوە بە نەخشەی سەرەتایی كاری سندوقەكەدا.
    سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەكردووە بەپێی بەیاننامەكە : ئەو سندوقە كە بیرۆكەكەی لە ساڵی 2017 دەستیپێكردووە، نوێنەرایەتی ڕووكارێكی مۆدێرن دەكات بۆ عێراق بە پێوەری نێودەوڵەتییەكان، جەختی لەسەر پێویستی بڵاونەكردنەوە  بۆ زۆرێك لە پڕۆژەكان و تەركیزكردن و دەستپێكردنی پڕۆژەكان كە بەرجەستەیەكیان دەبێت كاریگەری، جەختكردنەوە لەسەر پێویستی كاركردن لەگەڵ عەقڵیەتی كەرتی تایبەت، بە تایبەت كە نوێنەران لە دەستەی بەڕێوەبەری سندوقەكەدا هەن كە دەتوانن بەشداری بكەن لە پێشنیارەكان بۆ میكانیزمی گونجاو بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیاكان و ئاسانكاریكردن بۆ ڕێكارەكانیان.