سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عەرەب سەكۆیەك بۆ ئاشكراكردنی زانیاری هەڵەی میدیاكان لە غەززە دروست دەكات

سیاسی
  • 22-10-2023, 18:08
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عەرەب بڕیاریدا سەكۆیەك بۆ ئاشكراكردنی زانیاری هەڵەی میدیاكان لە مامەڵەكردن لەگەڵ ڕاپۆرتكردنی ڕووداوەكانی غەززەدا دروست بكات.
    بەیاننامەیەكی یەكێتییەكە كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: دەستپێكردنی كۆنفرانسی بەپەلەی یەكێتی ڕۆژنامەنووسانی عەرەب لە قاهیرە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژیی زایۆنیستەكان بۆ سەر غەززە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عەرەب بڕیاریدا سەكۆیەكی میدیایی دروستبكات بۆ ئاشكراكردن و رَیسواكردنی ئەو زانیارییە هەڵانەی میدیایی كە لەلایەن میدیای ڕۆژئاوا و میدیای داگیركەرەوە پراكتیزەی دەكرێت.
    لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە : یەكێتی ڕۆژنامەنووسانی عەرەب بە توندی ئیدانەی بە ئامانجكردنی سیستماتیكی ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی دەكات لە ڕێگەی تیرۆر و وێرانكردنی ماڵ و بارەگاكانی دامودەزگاكانی ڕاگەیاندن لە غەززە.