بەغدا - INA- ئامنە سەلامی
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی ژینگە سزای هەڵگرتنی پاشماوە و كەرەستەی مەترسیدار دیاریكرد و بە تاوانێكی تۆماركراوی ژینگەیی زانی.
ئەمیر عەلی حەسون وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: مادەی 35 لە یاسای پاراستن و باشتركردنی ژینگە ژمارە 27ی ساڵی 2009 بەستراوەتەوە بە بڕگەكانی دوو و سێ و چوار لە مادەی 20 لە هەمان یاسادا،سەبارەت بەڕێوەبردنی ماددە و پاشماوە مەترسیدارەكانە و هەڵگرتنیان بە تاوان دەزانێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : بەتاوان كردنی هەڵگرتن سزای سێ مانگ زیندانیكردن و سەپاندنی بژاردن لە نێوان یەك ملیۆن بۆ دە ملیۆن دینار دەگرێتەوە، كە ئەگەر لانەبرێت دوو هێندە زیاد دەكرێت، هەروەها پابەندكردنی كەسی پەیوەندیدار بە گەڕاندنەوەی مادەی مەترسیدار یان تیشكدەر و پاشماوەكان بۆ سەرچاوەی خۆیان یان بە سەلامەتی فڕێیان بدەن، لەگەڵ قەرەبووكردنەوەی هەر زیانێك كە لە ئەنجامی ئەوانەوە ڕوودەدات و ئەمە بە یەكێك لە گرنگترین پرسەكانی ژینگەیی دادەنرێت .
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : ئەو كارە بە تاوان دادەنرێت ئەگەر بسەلمێنرێت كە بەمەبەستە و ئامانجیشی زیانگەیاندن بە ژینگە یان تەندروستی كۆمەڵگا بەتایبەتی قاچاخچێتی مادەی كیمیایی یان پاشماوەی مەترسیدار یان وەرگرتنی بەبێ ڕەزامەندی ژینگەیی یان فڕێنەدانیان لەناو ئەو شوێن و دامەزراوەیانەی كە تایبەتمەندییەكان دەگونجێن.