سەرۆك وەزیران ڕێنمایی دەكات كار و ئەركەكانی ئەنجومەنی پارەدان لە بانكی ناوەندی كارابكرێت

سیاسی
  • 22-10-2023, 16:38
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاڕاستەی كاراكردنی كار و ئەركەكانی ئەنجومەنی پارەدان لە بانكی ناوەندی كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران  كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە تاوتوێكردنی تەواوكردنی هەژماری گەنجینەی یەكگرتوو و بەدواداچوون بۆ سیستەمی پارەدانی ئەلیكترۆنی وخاڵەكانی پارەدانی كارتی ئەلیكترۆنی/POSكرد بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی و سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و ژمارەیەك ڕاوێژكار و بەڕێوەبەری گشتی و ژمارەیەك بانكی حكومی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا شاهیدی پێشكەشكردن و بەدواداچوونێك بوو بۆ جێبەجێكردنی هەژماری گەنجینەی یەكگرتوو، ئاستی پێشكەوتن لە جێبەجێكردن و بڵاوكردنەوەی سیستەمی پارەدانی كارتی ئەلیكترۆنی، هەروەها گفتوگۆكردن لەسەر ئاستەنگەكانی بەردەم دامەزراوەكانی كەرتی گشتی و تایبەت و كۆمپانیاكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پێداچوونەوە بەو ئاسانكاری و هاندانانەدا كرا كە دەتوانرێت پێشكەشی هاووڵاتیان و دامەزراوە دامەزرێنەرەكان بكرێت، بە ئامانجی هاندان، جگە لەو ڕێوشوێنە گشتییانەی گیراونەتەبەر  بەمەبەستی هاندان و مەرجە پێویستەكان بۆ تەواوكردنی، وەك سودانی جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە ئەولەویەت بدرێت بە ئامانجی هاندانی كەرتی حكومەت و دەستنیشانكردنی لایەنە كەمتەرخەمەكان یان دواكەوتووەكان.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا : لە میانی كۆبوونەوەكەدا ئەو ڕاپۆرتە پەسەند كرا كە كۆمەڵێك ڕاسپاردەی تێدابوو، بڕیاردرا پێشكەشی ئەنجوومەنی وەزیران بكرێت.
    سودانی ئاڕاستەی كردووە كە بەپێی بەیاننامەكە : كاراكردنی كار و ئەركەكانی ئەنجومەنی پارەدان لە بانكی ناوەندی و گرنگی پێشكەشكردنی ڕاپۆرتی كۆتایی لەسەر دەستكەوتەكان كە پێشكەشی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت.
    سەبارەت بە تەواوكردنی هەژماری گەنجینەی یەكگرتوو، سەرۆك وەزیران ئاڕاستەی كرد و جەختكردنەوە لەسەرجەم وەزارەتەكان بۆ جێبەجێكردنی بڕگەی چوارەمی بڕیارنامەی ئەنجومەنی وەزیران (3581ی ساڵی 2023)، هەروەها پێویستی خێراكردنی پێكهێنانی لیژنەكان و شیكردنەوەی بانكی ناچالاك حیساباتی هەریەكەیان، لە ماوەی یەك مانگدا.