بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا، جەختیان لەسەر پێویستی ئاگربەست لە غەززە و کردنەوەی رێگایەکی ئارام بۆ چوونە ژوورەوەی یارمەتییەکان کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیرانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی فەرەنسا پێگەیشت، کە تیایدا پەیوەندییەکە تیشکی خستۆتە سەر پێشهاتەکان لە ناوچەکە و ئەو ڕووداوە مەترسیدارانەی کە لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن لەبارەی خاکی داگیرکراوەکانی فەلەستین بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی دەسەڵاتدارانی داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە، و گرنگی بەردەوامی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی خێرا بۆ دۆخەکە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە ئاماژەی پێداوە :-هەر لە میانەی پەیوەندییەکەدا باس لە بەردەوامی پەرەسەندنی ڕووداوەکان کرا کە کاردانەوەی جددی لەسەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەبێت، هەروەک تەئکید لەسەر رێککەوتنی پاراستنی پەیوەندییەکان و هەوڵە هاوبەشەکان بۆ ئاگربەست و کۆنترۆڵکردنی ململانێکان بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەری هەمەلایەنە.
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە:-کە هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی ئاگربەستی دەستبەجێ و کردنەوەی دەروازە مرۆییەکان بۆ هاتنە ناوەوەی هاوکاری و کۆمەک بۆ خەڵکی گەمارۆدراوی غەززە،هەروەها کارکردن بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندن و ڕاگرتنی ئازارە مرۆییەکان لە غەززە.
بەپێی بەیاننامەکە "سودانی " جەختی لەوە کردەوە،قەیرانەکە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە دەستیپێنەکردووە، بەڵکو قووڵە و درێژدەبێتەوە بۆ دەیان ساڵ لە پابەندنەبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و شەرعیەت، کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی داگیرکەر تاوان دژی گەلی فەلەستین ئەنجام دەدات، ئەمەش هەستێکی سەرسەختی ستەم و نادادپەروەری لێکەوتەوە لە ناوەوە و دەرەوەی فەلەستین.
لای خۆیەوە سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بە پێویستی کاری جددی کرەوە بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی ململانێکان، و ڕزگارکردنی خەڵکی مەدەنی لە دەرئەنجامەکانی ئەو پێشهاتانەی کە ڕوودەدەن.