دەستەی خانەنشینی دەستیکرد بە خەرجکردنی شایستەی دارایی بۆ وەجبەی شەشەمی شەهیدان و قوربانیانی تیرۆر

ناوخۆ
  • 22-10-2023, 15:33
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی خانەنشینی نیشتمانی خەرجکردنی پارەی بۆ  شەشەم وەجبە لە کەسوکاری شەهیدان و برینداران و  قوربانیانی تیرۆر و زیندانیانی سیاسی ڕاگەیاند.
    "حسام عەبدولستار"جێگری سەرۆکی دەستە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:-لەچوار چێوەی  جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،و لەدرێژەی بەدواداچوون  لەلایەن سەرۆکی دەستەی خانەنشینی، ئەمڕۆ دەستەی خانەنشینی دەستیکرد بە خەرجکردنی وەجبەی شەشەم شایستەی دارایی بۆ کەسوکاری شەهیدان و برینداران و قوربانیانی تیرۆر و زیندانیانی سیاسی، کە  کۆی گشتی ژمارەیان 18 هەزار و 860 کەسن، بەسەر سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا دابەشبوونە.
     جێگری سەرۆکی دەستە داوای لەو کەسانە کرد کە نامەی کورتیان پێدەگات سەردانی  شوێنەکانی  خەرجکردن بکەن .
    ووتیشی : دەستەکە  بەردەوامە لە میکانیزمی خەرجکردن بەپێی ئەو پارەیەی مانگانە وەریدەگرن.
    جەختیشی لەوە کردەوە کە "پێویست ناکات سەردانی  لقەکانی دەستەکە بکەن ،  چونکە میکانیزمی خەرجکردن  لەرێگای کارتی  ئەلیکترۆنین لەشوێنی خەرجکردن و پارەدان .