بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دادگای تاوانەکانی ڕەسافە سزای توندی زیندانیکردنی بەسەر فەرمانبەرێکی وەزارەتی کار سەپاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- دادگای تاوانەکانی ڕەسافە سزای توندی زیندانیکردنی بۆ ماوەی چوار ساڵ بەسەر فەرمانبەرێک لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەپاند ، بەهۆی وەرگرتنی بەرتیل لە هاوڵاتیان لە بەرامبەر تەواوکردنی مامەڵەکانیان.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا ، دادگا بڕیاری خۆی لە دژی ئەو فەرمانبەرە دەرکرد بەهۆی وەرگرتنی بەرتیل لە هاوڵاتیان و دەستکاریکردنی مامەڵەی ئەو کەسانەی کە پێویستی تایبەتیان هەیە بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی مامەڵەکانیان بۆ دابینکردنی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتوو:- دادگا ئەو حوکمەی لە دژی تۆمەتبار بەپێی بڕگەکانی مادەی 160/دووەم/1ی ساڵی 1983 و بە بڕیاری ژمارە 703ی ساڵی 1983 هەموارکراوە سەپاند.