بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی حەشدی شەعبی هەڵمەتێکی کۆکردنەوە و هاوکاری وەک هاوخەمیەک بۆ کەرتی غەززە دەستپێکرد .
"غالب حوسێنی" یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە دەستەی حەشدی شەعبی ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دەستپێشخەری هەڵمەتی (پەرۆشی عێراقی بۆ ئەقسا) راگەیەندرا ، کە مەبەست لێی ناردنی هاوکارییە بۆ کەرتی غەززە،کە لیژنەیەک لە نوسینگەی سەرۆک وەزیران و کۆمەڵێک دامەزراوەی عێراقی پێکهێنراوە.
ئاماژەی نەوەشدا ،کە هێزەکانی حەشد بەشێکن لەم لیژنەیە،بە پشتبەستن بە ئەزموونەکانی پێشووی کە لە کاری فریاگوزاریدا ئەنجامیداوە.
روونیشیکردەوە : کە لیژنەکە دەستی بە کارەکانی کردووە و زیاتر لە 15 دەروازەی هەیە لە سەرانسەری پارێزگاکانی عێراقدا بۆ وەرگرتنی هاوکاری لە عێراقییەکان، بە هەماهەنگی هاوبەش لەگەڵ کۆمەڵەی مانگی سووری عێراق و میسر و فەلەستین بۆ گەیاندنی فریاگوزاری و یارمەتی و خۆراک بۆ غەززە.