بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"جومانە غلای" وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- ئەمڕۆ کۆمسیۆن تیروپشکی ئەلیکترۆنی بۆ کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشکرد:- ژمارەی داواکاران نزیکەی یەک ملیۆن بوو، بەڵام دەستەی کۆمسیاران زیاتر لە 600 هەزار داواکاری پەسەندکردووە بەپێی ئەو مەرج و ڕێنمایانەی کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دایناوە.
روونیشی کردەوە :- کە کۆمسیۆن پێویستی بە زیاتر لە 200 هەزار کارمەند هەیە بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان ، لە ڕۆژی هەڵبژاردن کە بڕیارە لە ١٨ی مانگی کانوونی یەکەمی داهاتووەوە ئەنجام بدرێت.