بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ئەم هەفتەیە ڕاگەیاند،کە پێشبینی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- بۆ سبەی دووشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، هاوکات لە ناوچەکانی باکوری وڵاتیش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، و لە باشووری وڵاتیش ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارین ، بەڵام پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- بۆ ڕۆژی سێشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بونی هەورە تریشقە، بەڵام لە ناوچەکانی باکور ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بوونی بارانێکی سووک،سەبارەت بە پلەکانی گەرماش، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور چەند پلەیەک بەبەراورد لەگەڵ ڕۆژانی پێشوو دادەبەزێت