ههولێرـ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک پهیامێك سهبارهت پرۆژهكانی پاكردنهوهی شاری ههولێر ڕایگەیاندووه و ئاژانسی ههواڵی عێراقی وهریگرتووه وتێدا هاتووه: لە چوارچێوەی هەڵمەتى کەمکردنەوەى مەترسیی ڕوودان و ڕێگەگرتن لە دروستبوونى لافاو و ئامادەکارى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەر ئەگەرێکى نەخوازراو بەهۆى گۆڕانى کەشوهەواوه، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بە شێوەیەکى فراوان پرۆسەى خاوێنکردنەوەی ئاوهرۆ و کەند و ڕێرەوەکانی ئاوی باران لە شەقام و شوێنە گشتییەکان و مەنهۆڵى گەڕەک و کۆڵانەکان لەلایەن تیمەکانى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانەوە بەردەوامە.