به‌غدا-INA
ئەمڕۆ شەممە، یه‌كێتی گشتی ڕۆژنامەنووسانی عەرەبی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەمینداریەتی گشتی سەبارەت بە دۆخی غەززە ڕاگەیاند.
خالد میری ئەمینداری گشتی یه‌كێتی ڕۆژنامەنووسانی عەرەبی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە: سبەی رۆژی یه‌كشه‌ممه کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ، یەکێتییەکە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بە سەرۆکایەتی موئەیەد ئەللامی، سەرۆکی یه‌كێتی لە بارەگای یەکێتی لە قاهیرە ساز ده‌كات.
هه‌روه‌ها وتی: لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی ئەمینداریەتی گشتی یەکێتیەکە لەگه‌ڵ هه‌ردوو نه‌قیبی ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی و میسری ئامادە دەبن وتێدا هێرشی دڕندانه بۆ سەر غەزە و فەلەستین له‌لایه‌ن داگیرکەری سته‌مكاری زایۆنیستی، وتاوانەکانی ڕۆژانەی هێزەکانی داگیرکەر لە کوشتن و بەئامانجکردنی منداڵان و ژنان و بەساڵاچووان و ڕۆژنامەنووسان و لایەنگری ئاشکرای راگه‌یاندنی رۆژئاوا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاوانه‌كانی داگیرکەری زایۆنیستی تاوتووێ ده‌كرێن.