دوو زەمین لەرزین لە خانەقین تۆمار کرا

ناوخۆ
  • 21-10-2023, 22:10
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممە،دوو جار زەوی لەرزین خانەقین روویدا.
    لەبەیاننامەیەکی وەزارەتی گواستنەوەدا  کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:-ڕوانگەی بومەلەرزەزانی لەدەستەی گشتی کەشناسی تۆماری بومەلەرزەزانی،روودانی دوو بوومەلەرزەی لە خانەقین بڵاوکردەوە.
    دەستەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا  ڕایانگەیاندووە:- کە یەکەم بوومەلەرزە بە گوڕی (4.1) لەدووری (1) کم لە ڕۆژهەڵاتی خانەقینەوە روویدا، بوومەلەرزەی دووەم بە پلەی (3.1) لەدووری (2) کم لە ڕۆژهەڵاتی خانەقینەوە روویدا.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- ئەو دوو زەمین لەرزینە لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێنەکراوە، هەروەها هیچ زیانێک تۆمار نەکراوە.