بەغداد – ا ه ع موجاهید ئەبو هەیل سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی لەگەڵ بریكاری وەزارەتی دارایی تاوتوێی بارودۆخی دارایی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی دەكات لەگەڵ لابردنی بەرپەستە داراییەكان كە بونەتە رێگر لەبەردەم پێشكەوتنی. لەمیانی دیدارێكدا كە لە نوسینگەی بریكاری وەزارەتی دارایی و بە ئامادەبوونی بەرێوەبەرە پەیوەندیارەكان بەرێوەچوو، سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی داوایەكی بۆ خەرجكردنی بودجەی كەناڵی وەرزش خستەڕوو بەمەبەستی گواستنەوەی خولی تۆپیی پێی عێراقی و گۆڕینی كەناڵەكە بۆ (HD). هەر لەو دیدارەدا كێشەی ئەو فەرمانبەرانەی خستەڕوو كە لەسەر میلاكی كاتی كاردەكەن. لای خۆیەوە بریكاری وزەزارەتی دارایی بەلًَێنیدا بە لابردنی بەربەستە داراییەكانی بەردەم تۆڕی راگەیاندنی عێراقی و دۆزینەوەی رێگەچارەی بەدورگرتنی لە رێنماییەكانی بودجە.