مه‌زارگه‌ی پیرۆزی حوسه‌ینیه‌ ئاماده‌یی خۆی ده‌رده‌برێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی ده‌ستدرێژی زایۆنی له‌غه‌زه‌

ناوخۆ
  • 21-10-2023, 19:07
  • +A -A

    كه‌ربه‌لای پیرۆز ـ INA

    سكرتاریه‌تی گشتی مه‌زارگه‌ی پیرۆزی حوسه‌ینیه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ئاماده‌یی خۆی ده‌ربری بۆ گواستنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی ده‌ستدرێژی زایۆنی له‌سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگای كه‌ربه‌لایی پیرۆز وبه‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان له‌حكومه‌تی عێراق. 

     سكرتاریه‌تی گشتی مه‌زارگه‌ی پیرۆزی حوسه‌ینیه‌ له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه،‌ راگه‌یاندووه‌" ئاماده‌ی خۆی راده‌گه‌یێنێت بۆ له‌ئامێزگرتن و چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی بۆمبه‌بارانكردنی دوژمنانه‌ی زایۆنی له‌كه‌رتی غه‌زه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌كان و هه‌موو خه‌رجییه‌كانی گواستنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ركردن ومانه‌وه‌یان له‌پارێزگای كه‌ربه‌لایی پیرۆز به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی حكومه‌تی عێراق له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێن.

     هه‌روه‌ها مه‌زارگه‌ی پیرۆز روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه‌ مرۆییه‌ ئه‌مڕۆ راگه‌یاندووه‌ كه‌ مه‌به‌ستی ‌به‌كرداركردنی راسپارده‌كانی مه‌رجعی باڵای ئایینیه‌ " ئه‌یه‌توڵڵای مه‌زن سه‌ید عه‌لی حوسه‌ینی سیستانی" خوا بپارێزێت سه‌باره‌ت له‌گه‌ڵ گه‌لی فه‌له‌ستینی سته‌ملێكراو.