بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە ،بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی،دەستگیرکردنی شەش ئەندامی لە چەتە تیرۆریستییەکانی داعش لە پارێزگاکانی ئەنبار و نەینەوا ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:-لە درێژەی بەدواداچوون، بۆ پاشماوەکانی چەتە تیرۆرستەکانی داعش و شانە نووستووەکانی، و بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە وردەکان لە فیرقەی دە و پانزەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی،لە ڕێگەی بۆسەوە توانرا (6) کەس دەستگیربکرێت کە تۆمەتبارن بە تیرۆر بەپێی بڕگەکانی ماددەی 4ی تیرۆر لە فەللوجە و ڕومادی و کەرمەی فەللوجە و موسڵ و ناحیەی ئوم ڕەبیعین،کە سەر بە باندە تیرۆریستییەکانی داعش بوون.