بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،دووپاتیکردەوە کە پەیوەندی نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپا بە ڕێککەوتنی هاوبەشی بەهێزی ستراتیژی بەڕێوەدەچێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:-ئەمرۆ "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،لە قاهیرەی پایتەختی میسر ،لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە لوتکەی ئاشتی قاهیرە،چاوی کەوت بە "شارل میشیل " سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپی.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :-لەدیدارێکدا گفتوگۆکرا لەسەر پێشهاتەکانی دۆخی مەترسیداری کەرتی غەززە، هەروەها پێویستی خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ سنووردارکردنی بەردەوامی هێرشەکان و خوێن ڕشتنی زیاتر .
بەگوێرەی بەیاننامەکە،سەرۆک وەزیران دووپاتیکردەوە:-لەسەر هەڵوێستی عێراق و ڕەتکردنەوەی دەستدرێژی ئیسرائیل، کە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و پێشێلکردنی ڕێککەوتننامە و یاسا مرۆی و نێودەوڵەتییەکان، هەروەک باسی لە دەستپێشخەریی عێراق بۆ ڕاگرتنی خێرای دەستدرێژی و کردنەوەی ڕێڕەوی سەلامەت بۆ کەرتی غەززە کرد .
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە "پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان عێراق و یەکێتیی ئەوروپا کرد کە بە ڕێککەوتنێکی هاوبەشی ستراتیژی ناوبرد.
لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا پشتیوانی خۆی بۆ ڕۆڵی عێراق لە نزیککردنەوەی دیدگاکان و پەیڕەوکردنی سیاسەتی گفتوگۆ لە ناوچەکەدا دەربڕی و جەختی لەسەر ڕەتکردنەوەی سیاسەتی ئاوارەکردن و دەربەدەرکردنی فەلەستینییەکان کردەوە.