بەغداد/ INA
ئەمرۆ شەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، جەختی لەسەر پێویستی کردنەوەی ڕێڕەوی سەلامەتی بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بەپەلە بە خەڵکی گەمارۆدراوی غەززە کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە لوتکەی قاهیرە بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی دۆخی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین لەگەڵ "پێدرۆ سانشێز "سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا کۆبویەوە .
وەک بەیاننامەکەدا ئاماژەی پێداوە :- لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕووداوەکانی ئێستای کەرتی غەززە و تێکچوونی بارودۆخی مرۆیی کرا لە ئەنجامی بەردەوامی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل لەسەر کوشتنی خەڵکی مەدەنی و بە ئامانجگرتنی ماڵەکانیان.
هەروەک بەیاننامەکەدا رایگەیاندوە :-سەرۆک وەزیران هەڵوێستی عێراقی دووپاتکردەوە لەسەر ئەوەی کە جەخت لەسەر مەترسی پەرەسەندنە بەردەوامەکانی غەززە دەکاتەوە کە ئەوەی فەلەستینییەکان کردوویانە دەرئەنجامی ئەو زوڵمەیە کە ساڵانێکە لەلایەن هێزەکانی داگیرکەری زایۆنی هەر لە گەمارۆدان و گۆشەگیری و دەستدرێژیکردن کە بۆتە هۆی ئەوەی گەلی فەلەستین متمانەی بە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان نەمێنێت، کە تەنها چاودێری پێشێلکردنی یاسا و بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان بوو، سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر پێویستی کردنەوەی ڕێڕەوی سەلامەتی بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بەپەلە بە خەڵکی گەمارۆدراوی غەززە دەکردەوە.
لای خۆیه وه "پێدرۆ سانشێز " سوپاسی سەڕۆک وەزیرانی کرد بۆ ئه و هەوڵانەی عێراق لەم دۆخەداویانه، هەروەک جەختی لەسەر گرنگی بەڕدەوامی دیالۆگ و پەیوەندی نێوان هه موو لایه ک کردەوه لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی ، هەروەک ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ پاڵپشتی هەوڵەکانی عێراق بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە بە تایبەتی دەستپێشخەریی عێراق بە ئامانجی ئاگربەست و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر کەرتی غەززە.