بەغداد/INA
ئەمرۆ شەممە ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری،دەستگیرکردنی دوو ئەندامی داعش و پێنج کەسی دیکەی بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەر لە 4 پارێزگار ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیەکە لەبەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا رایگەیاندوە :- لەدرێژەی بەدواداچوون بۆ پاشماوەی باندی تیرۆریستیەکان هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی کەرکوکی سەر بە هەمان بەڕێوەبەرایەتی توانیان کەسێکی تیرۆریست لە قەزای حەویجە لە پارێزگای کەرکوک دەستگیر بکەن،کە فەرمانی دەستگیرکردنیان لە دژی دەرچوو بوو بەپێی بڕگەکانی مادەی (1/4) تیرۆر.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- هێزاکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی دەزگای ئاسایشی سلێمانی، ئەندامێکی تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکرد کە داواکرابوو، بەپێی فەرمانی دەستگیرکردن لە مادەی (1/4) تیرۆر لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی حلە،کە ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنەکە لەسەر بنەمای "زانیاری هەواڵگریی ورد بوو لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بابل.
هەربەپێی بەیاننامەکە لەلایەکی دیکە ، هێزاکانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگر و ئاسایشی زیقار توانیان دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر لە قەزای ناسریە دەستگیربکەن، بە پشتبەستن بە دوو فەرمانی دەستگیرکردن ، لە ماددەی (28) هۆشبەرەکان.
هەر لەلایەکی دیکە هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا سێ کەسی داواکراو کە دەسەڵاتی دادوەری داوایکردبوون دەستگیرکرد کە یەکێکیان بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکرد لە ناوچەی ئەعزەمییە و دوو کەسی دیکەش کە مۆڵەتی ساختەیان بۆ یەکێک لەو کۆمپانیایانە ساختە کردووە کە کڕین و فرۆشتنیانی بە دراوی بیانی کردووە لە شەقامی ڕەشید لە ناوەڕاستی بەغدا،هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێوشوێنی یاسایان بەرامبەر گرتۆتەبەر و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر و سزادانیان .
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد