بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، بۆ "ئەنتۆنیۆ گوتیرش"ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان،ئامادەیی عێراقی بۆ ناردنی کاروانی پشتیوانی و هاوکاری بۆ غەززە دەربڕی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا رایگەیاندوە :- ئەمرۆ "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران ، لە پەراوێزی بەشداریکردن لە لوتکەی ئاشتی لە قاهیرە، لەگەڵ "ئەنتۆنیۆ گوتیرش" ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوویەوە و تاوتوێی پێشهات و ڕووداوەکانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستینیان کرد .
بەگوێرەی بەیاننامەکە،لە میانی کۆبونەوەکەدا "سودانی " جەختی لە پێویستی کۆتاییهێنان بە دەستدرێژییە بەردەوامەکانی زایۆنی و ئەو کۆمەڵکوژییەی کە بەرامبەر خەڵکی غەززە ئەنجامیداوە و کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی بۆ گواستنەوەی هاوکاری،هەروەک جەختی کردەوە لەسەر یارمەتی بەپەلە،لەو روانگەیەشەوە ئامادەیی عێراق بۆ ناردنی کاروانی پشتیوانی و هاوکاری بۆ غەززە دەربڕی.
هەروەها ئامادەیی عێراقی بۆ پەیوەندی لەگەڵ هەموو وڵاتان دەربڕی بۆ یەکخستنی هەڵوێست و گەیشتن بە هەنگاوی کرداری.