بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ ژمارەیەك لەسەركردەكان گفتوگۆی كرد بۆ كۆكردنەوەی پێگەی نێودەوڵەتی بۆ هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر كەرتی غەززە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا لە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سەرۆك وەزیران گفتوگۆی لەگەڵ ژمارەیەك سەركردە ئەنجامداوە بەمەبەستی كۆكردنەوەی پاڵپشتی عەرەبی و نێودەوڵەتی، بۆ ئەوەی داواكەی عێراق كە دەستبەجێ ئاگربەست ڕابگەیەنێت و ئەو گەمارۆیە هەڵبگرێت كە بەسەر غەززەدا سەپێنراوە، لە كاتی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی لوتكەی قاهیرەبۆ ئاشتی.
سەرۆك وەزیران داوای كرد لەڕێگەی زنجیرەیەك گفتوگۆوە، هەوڵی هاوبەش بۆ ئاسانكاری گواستنەوەی هاوكارییە مرۆییەكان، هەروەها پاڵپشتیكردنی دەستپێشخەری عێراقی بۆ دامەزراندنی سندوقێكی پشتیوانی بۆ خەڵكی گەمارۆدراوی غەززە.