لە بەندەری ئوم قەسر دەست بەسەر دوو كۆنتێنەردا گیرا كە بۆ قاچاخ ئامادەكرابوون

ئەمنی
  • 21-10-2023, 14:56
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی دەروازە سنوورییەكان دەستبەسەرداگرتنی دوو كۆنتێنەری ئامادەكراو بۆ قاچاخچێتی لە بەندەری ئوم قەسر ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە :  لە ڕێگەی هەوڵی ورد و بەدواداچوون بۆ سەرجەم كەلوپەلەكانی بەندەری ئوم قەسری باكوور، بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی لە سەرۆكی دەستەكەوە دەستیان كەوتووە و بە وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی دادگای ئوم قەسر، دەست بەسەر دوو كۆنتێنەری 40 پێدا گیرا كە كەرەستەی (ماتۆڕ و پاسكیلی بەكارهاتوو) یان تێدابوو  كە هاوردەكردنیان قەدەغەكراوە  بوو بەمەبەست لێی قاچاخكردنە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لیژنەیەك بە هاوكاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئۆپەراسیۆن پێكهێنرا، ڕاپۆرتی دەستگیركردنی دروستی ڕێكخست و ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسری كرد بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو.