قاهیرە - INA
كەم لەمەوبەر لوتكەی ئاشتی قاهیرەی 2023لە كۆماری عەرەبی میسر دەستیپێكرد بە بەشداری محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : كارەكانی لوتكەی ئاشتی قاهیرەی 2023 بە بەشداری محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی سەرۆك و سەركردەكانی وڵاتانی عەرەبی و بیانی دەستیپێكرد.
ئەمڕۆ شەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران گەیشتە بارەگای لوتكەی ئاشتی قاهیرەی 2023كە تایبەتە بە تاوتوێكردنی بارودۆخی ئێستای ناوچە داگیركراوەكانی فەڵەستین.
بەشدار بووەكانی لووتكەكە ،ِعێراق، قەتەر، توركیا، یۆنان، فەڵەستین، ئیمارات، بەحرێن، شانشینی سعودیە، كوێت، ئیتاڵیا و قوبڕس، جگە لە سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس.
هەروەها سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، قوبڕس، توركیا، و بەرازیل بەشداری لوتكەكە دەكەن، هەروەها نێردەی تایبەتی چین، نێردەی تایبەتی ئەمریكا، وەزیری دەرەوەی مەغریب، وەزیری دەرەوەی نەرویج، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و سەرۆكی ئەنجومەنی ئەوروپا.