كۆمسیۆن ژمارەی ئەو كاندیدانەی كە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان دوورخراونەتەوە ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 21-10-2023, 12:04
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ژمارەی ئەو كاندیدانەی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دوورخراونەتەوە، هاوكات هۆكاری دەركردنیان ڕوونكردەوە.
    جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: تا ئەمڕۆ ژمارەی كاندیدەكانی دوورخراوەتەوە گەیشتووەتە 393 كەس كە 240 (لێپرسینەوە و دادپەروەری)، 54 (تۆماری تاوان)، 46 (دەستپاكی)، و 8 (بەڵگەنامەی لێكۆڵینەوە) و 12 (كارمەندانی دەزگا ئەمنییەكان).
    عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆن دوێنێ هەینی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دووپاتی كردەوە : كە كۆمسیۆن لە هەفتەی یەكەمی مانگی تشرینی دووەمدا پەسەندكردنی ناوی كاندیدەكان ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەوەی لە هەمان هەفتەدا بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات.