هەولێر - INA- ئیڤان ناسر
ئەمڕۆ شەمم، یەكەمین كۆنفرانسی بانكی بۆ بانكی ناوەندی عێراق لە پارێزگای هەولێر دەستیپێكرد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: كارەكانی یەكەمین كۆنفرانسی بانكی بۆ بانكی ناوەندی عێراق لە هەولێر دەستیپێكرد، لەژێر دروشمی (كەرتی بانكی، دەرفەتی گەشەكردن و ئایندەی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان) بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانكی ناوەندی عەلی عەلاق،هەروەها پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆنفرانسەكەدا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتییە سیاسی و ئابووری و بازرگانییەكان ئامادەی بوون.