بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بارانبارین و دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : كە كەشوهەوای سبەینێ یەكشەممە هەورە و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی دووشەممە كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانێكی سووك لە بەشەكانی ڕۆژئاوای دەڤەری ناوەڕاست و كەش و هەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووك پەرش و بڵاو، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد : سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوا هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی سووك و هیچ گۆڕانكارییەك لە پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا نابێت.
ڕوونیشیكردەوە :پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئەوەیە كە كەشوهەوا هەور دەبێت و وردە وردە ڕوون دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵات كەمێك دادەبەزن.