بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، دەستەی دەستپاکی دەستنیشانکردنی سەرپێچی و دواکەوتنی تەواوکردنی دوو پڕۆژەی بە بڕی 30 ملیار دینار لە کەربەلا ڕاگەیاند.
بەشی لێکۆڵینەوەکانی دهستپاكی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە“ ستافی ئەو دهستهی دهستپاكی لە کەربەلا بهدواداچوونیان ئەنجامداوە بۆ دۆزینەوەی سەرپێچی لە زانکۆکانی کەربەلا و ئەهلی بەیت، هەروەها ههردوو بەڕێوەبەرایەتی وهقفی شیعی و پەروەردە لهپارێزگار.
ههروهها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کەتیمی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی کەربەلا سەرپێچییەکانیان دهست نیشانكردووه لە زانکۆی کەربەلا - بەشی گرێبەستەکانی حکومی سەبارەت بە پرۆژەی دامەزراندنی نەخۆشخانەیەکی فێرکاری بە توانای (600) قەرەوێڵە لە زانکۆکە، کە بۆ کۆمپانیایەکی گشتی ناوخۆیی دیاریکرابوو ، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کۆمپانیاکە پێشینەی سەرەتایی بە بڕی (24, 000,570,000 (ملیار دینار) پێدراوە، هەرچەندە ڕێژەی تەواوبوونی تەکنیکی پڕۆژەکە (14%) بووە، لەکاتێکدا ڕێژەی تەواوبوونی دارایی تەنها (7.8%) بووە، ئهمهش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ڕێژەی تەواوبوونی تەکنیکی پڕۆژەکە (14%) بووە، كهواته ڕێژەی تەواوبوونی دارایی پرۆژەکە تەنها (7.8%) بووە، بۆیه دەرکەوت کە هیچ ڕێوشوێنێک دژی کۆمپانیاکە نەگیراوەتەبەر، بەهۆی دواکەوتنی تەواوکردنی، ڕوونیکردەوە کە خۆدزینەوە لە باج لە زانکۆی ئەهلی بەیت گیراوە، کە ساڵانە نوێکردنەوەی وەرگرتووە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە دەستهی گشتی باج.
ههروهها ئهوهشی روونكردهوه كهتیمەکە سەرپێچیەکانی لە پرۆژەی دامەزراندنی بینای بەڕێوەبەرایەتی وهقفی شیعی لەپارێزگا ئاشکرایکردووه، کە بە بانگهێشتی ڕاستەوخۆ ڕەوانەی کۆمپانیای ئەندازیاری گشتی فاو کراوە کە سەر بە وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێکردن و شارەوانی و کارە گشتیەکانە لە ساڵی 1999 بڕی (6,388,722,000) شەش ملیار سێ سەد و هەشتا و هەشت ملیۆن دینار، ئاماژەی بەوەشکرد" بەرپرسی دیوانەکە دەسەڵاتی پەسەندکردنی دەرکردنی سێ فەرمانی گۆڕینی بۆ پڕۆژەکە هەیە، و بەشی ئەندازیاریش پەرەی بە گونجاو نەداوە چارەسەرەکان بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژەیەی کە لە ساڵی 2013ەوە وەستاوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بیناکە بەر لەناوچوون بکەوێت، ئەمە جگە لەوەی ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر کۆمپانیاکە نەگیرێتەبەر بەهۆی دواکەوتنی کارکردنی”.