به‌غدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، سابت عەباسی، وەزیری بەرگری سه‌ردانی ئەو یەکە سەربازییانەی کرد کە کەرتی سنووری نێوان عێراق و سوریایان بەدەستەوەیە.
وەزارەتی بەرگری له‌راگه‌یێندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه، راگه‌یاندووه: سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق ئەو یەکە سەربازییانەی کە کەرتی سنووری نێوان خاکی عێراق و سووریایان بەدەستەوەیە به‌سه‌ركرده‌وه.
پێشتریش هه‌ر ئەمڕۆ، سابت محمد سەعید عەباسی، وەزیری بەرگری گەیشتە قەزای قائیم لە پارێزگای ئەنبار به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ره‌وشی هێزە سەربازییەکانی ناو قەزاکە.