بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ ئیدانەکردنی دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە لە بەغدا و پارێزگاکان دەستیپێکرد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین و ئیدانەکردنی دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی گەمارۆدراوی غەززە ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغدای پایتەخت و پارێزگارەکان دەستیپێکرد.
جێگای ئاماژهپێكردنه کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەدان خۆپیشاندەر لە نزیک پردی هەڵواسراو لە بەغدای پایتهخت بۆ دهربرینی هاوسۆزی لەگەڵ کەرتی گەمارۆدراوی غەزە گردبوونهوه.