بهغدا-INAـ فالح عوبەیدی
دوێنێ، وەزارەتی نەوت دووپاتی کردەوە کە پەرەپێدان و نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگەی باکوور (بێجی) پێش وادەی دیاریکراو لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوودا تەواو دەبێت، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە 6 تیم به6 وهجبه بهشەو و ڕۆژ کار دەکەن بۆ گەیشتن بۆ تهواوكردنی.
حەمید ساڵح، بریکاری وەزیری نەوت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەت لە ڕێگەی سەردانە مەیدانییەکەیەوە بەردەوام بەدواداچوون دەکات بۆ پرۆسەی دووبارە گەشەپێدان و نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگەی باکوور، کە توانای بەرهەمهێنانی 50 هەزار بەرمیلی هەیە، ههروهها وتی" پاڵاوگەکە چەندین یەکە لەخۆدەگرێت، لەوانەش پاڵاوتن و هایدرۆجینکردن و باشترکردنی بەنزین، جگە لە یەکەکانی پاڵاوگەی چەوری، کە گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی گەشەپێدان.
ئاماژەی بەوەشکردووە" دوای تەواوکردنی نۆژەنکردنەوەکە، ئەم پاڵاوگەیە نزیکەی 150 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرهەمدەهێنێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کارەکان بە خێرایی زیاتر بەردەوامن بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە پێش وادەی دیاریکراوی خۆی.
هێمای بۆ ئەوەش کرد کە "6 گروپی کادری نیشتیمانی بە شەو و ڕۆژ کاردەکەن بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە، وئهوهشی راگهیاند" كه80%ی ئەو کەلوپەلانەی لە پاڵاوگەکە دزرابوون گەڕێنراونەتەوە، هەروەها 20%ی هێشتا لە پرۆسەی گواستنەوەدان و وەرگرتنهوهدان.