هه‌ولێرـ INA
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌زۆرێك له‌مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئیمام و وتاربێژه‌كانی مزگه‌وته‌كان گوتاری ئایینیان تایبه‌ت كردبوو به‌دۆخی گه‌لی فه‌له‌ستنی له‌غه‌زه وپشتگیریكردنی وه‌كو ئه‌ركێكی ئایینی ئیسلام.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی له‌یه‌كێك له‌مزگه‌وته سه‌ره‌كییه‌كانی شاری هه‌ولێر ئاماده‌بوو و به‌دواداچوونی بۆ ئه‌م بابه‌ت كرد، دیار بوو له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌زۆرێك له‌مزگه‌وته‌كان ئیمام و گوتاربێژه‌كان باسی ره‌وشی گه‌لی فه‌له‌ستین و هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كه‌رتی غه‌زه‌یان كرد.
هه‌روه‌ها پاڵپشتی و پشتگیریكردنی گه‌لی فه‌له‌ستین له‌م دۆخه‌دا وسه‌رخستنی به‌ئه‌ركێكی شه‌ریعی و ئایینی ئیسلامیان زانی وچه‌ندین ئایه‌تی قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌ی پێغه‌به‌ر (د.خ) وه‌كو به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌م راستییه هێناوه‌ته‌وه. وئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ئه‌و هێرشه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنی له‌دژی خه‌ڵكی كه‌رتی غه‌زه، به‌تایبه‌تی به‌ئامانجگرتنی خه‌ڵكی سڤیل و بێ گوناح نه‌مازه نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانی، تاوانێكی دژ به‌مرۆڤایه‌تییه و هه‌موو سنوورێكی ئایینی و یاسایی و مرۆڤایه‌تی به‌زاندووه. بۆیه ئه‌ركی هه‌ر تاكێكی موسلمانه له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌م جیهانه پشتگیری گه‌لی فه‌له‌ستنی بكات و هه‌وڵی سه‌رخستنی بدات.