بهغدا-INA - محمد التلبی
ئەمڕۆ هەینی، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارەی ئەو کاندیدانەی كهلە پرۆسهی هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دەرکراون، راگهیاند، هاوکات وادەی پەسەندکردنی ناوی جێگرەوەکان و دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان دیاریکرد.
سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن، عیماد جەمیل، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" تا ئەمڕۆ هەینی، زیاتر لە 300 کاندید بێبەش کراون لهبهشداریكردن لهپرۆسهی ههڵبژاردنهكان، بەم شێوەیە دابەش کراون: (197) لێپرسینەوە و دادپەروەری، (102) تاوانبار تۆمارکردن، (١) ئەندامی ئاسایشی نیشتمانی، (١) تیرۆر، (١) دەستپاکی، (١٩) جێبەجێنەکردنی مەرجەکانی کاندیدکردن.”
جەمیل ئاماژەی بەوەشکرد" کۆمسیۆن لە هەفتەی یەکەمی مانگی تشرینی دووەمدا پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەوەی لە هەمان هەفتەدا بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات”.
سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ناوەند و وێستگە تایبەتەکانی دەنگدان، جەمیل وتی" ژمارەی ناوەندەکانی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتی 7هەزار و 166 بنکەیه و بنکە دەنگدانی گشتی 35 هەزار و 553 بنکەیه، هاوکات ژمارەی ناوەندەکانی دەنگدانی تایبهت 565 بنکەیه، هەروەها ژمارەی بنکەکانیان دوو هەزار و 367 بنکەیه و دەنگدانی تایبەت هەموو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بەرگری، و ئۆرگانەکانی دیکە دەگرێتەوە جگە لە دەستهی حهشدی شهعبی.
ههروهها جهمیل راگهیاند" سەبارەت بە دەنگدانی ئاوارەکان، بەهۆی گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ژمارەی ئاوارەکان لە 120 هەزارەوە بۆ 48 هەزار کەمیکردووە بههۆی گهرانهوهیان بۆ شوێنی خۆیان. ژمارەی ناوەندی دەنگدان بۆ ئاوارەکان 34 بنکەیه و وێستگەکانیان ژمارەیان 120 . بەم شێوەیەش کۆی گشتی ژمارەی بنكهكانی دهنگدانی ئاوارەکان و گشتی و تایبهت (7765) و کۆی گشتی وێستگەکان (38 هەزار و 40) وێستگەن."
ئاماژەی بەوەشکرد" ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كهژمارهیان 214 هەزار و 595 فەرمانبەرەوە و ئەم ژمارانەش ژمارەی کۆتایین کە دەتوانرێت دواجار پەسەندبکرێن.
سەرۆكایەتییەكان لە كۆشكی بەغداد كۆبوونەوە