مەندەلاوی داوا لە حكومەت دەكات ئەوپەڕی گرنگی بدات بە پاڵپشتی و هاندانی وەبەرهێنان لە موسەننا

سیاسی
  • 19-10-2023, 20:58
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی، داوای لە حكومەت كرد ئەوپەڕی گرنگی بدات بە پاڵپشتیكردن و هاندانی وەبەرهێنان لە پارێزگای موسەننا.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەندەلاوی بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار حسێن عەرەب، پێشوازی كرد لە  ژمارەیەك شێخ و كەسایەتی دیاری پارێزگای موسەننا.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: جێگری یەكەم گوێی لەو كێشانە گرت كە دانیشتوانی پارێزگاكە بەدەستیەوە دەناڵێنن، كە پەیوەندییان بە لایەنی خزمەتگوزاری و كەمی ئاو و زیانەكانی كەرتی كشتوكاڵەوە هەیە.
    بەپێی بەیاننامەكە، مەندەلاوی رونیكردەوە: كە ئەنجومەنی نوێنەران تێگەیشتنی تەواوی هەیە لە ڕادەی پێداویستییەكانی بەشێك لە شارەكان و ئەو كێشانەی كە بەدەستیەوە دەناڵێنن و لە ڕێگەی لیژنە تایبەتمەندەكانییەوە بەدواداچوون بۆ ئەو كێشانە دەكات كە بەدەستیەوە دەناڵێنن، داواشی لە حكومەت كرد گرنگیدان بەپرۆژەكانی وەبەرهێنان لە پارێزگای موسەننا زیادبكات بە شێوەیەك كە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر كەمكردنەوەی ڕێژەی بێكاری و هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی وەبەرهێنان هەبێت.