بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، رابەری رەوتی سەدر سەید موقتەدا سەدر، داوای لە گەلانی عەرەب و ئیسلامی كرد لە سنوورەكانی فەڵەستین گردببنەوە.
سەید سەدر لە وتارێكیدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: لەبەر باوەڕم بە پرسی فەڵەستین، لە هەموو ڕوویەكەوە، بەتایبەت لایەنی مرۆیی و دڵنیابوون لەوەی كە پرسی فەڵەستین هێشتا فەزای گەورەی لە دڵی گەلانی عەرەب و ئیسلامیدا هەیە، لە راستیدا هەموو خۆشەویستانی مرۆڤایەتی، و بە متمانەم بە گەلانی ستەملێكراوی هەموو جیهان، بەتایبەتی دوای ئەو دۆخە مەترسیدار و كارەساتبارەی كە بەسەر گەلەكەماندا دێت لە غەززەی خۆشەویستدا، لەوانە بڕینی ئاو و كارەبا و پێداویستییە پزیشكییەكان و بۆردومانی تیرۆریستیی نەخۆشخانەكان، و كوشتنی منداڵ و ژنان، و خەڵكی مەدەنی بێ پاساو و ماف؛ بۆیە لە ڕوانگەی ڕەوای و مرۆڤدۆستانەوە بانگەوازی گەلانی ئیسلامی و عەرەبی و لەڕاستیدا لە هەموو ئاشتی خوازان دەكەم، بۆ گردبونەوەیەكی جەماوەریی ئاشتیانە، لە هەموو ئەو وڵاتانەوە، بەبێ دەستێوەردانی حكومەت، جگە لەوانەی كە چاویان كوێرە و دژایەتی ناكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: گردبوونەوەكە جەماوەری و ئاشتیانە دەبێت، بۆ ئەوەی بچن بۆ دانیشتنێكی ئاشتیانە، لە سنوورەكانی فەڵەستین، لە لایەن میسر و سوریا و لوبنان و تەنانەت ئوردنیشەوە، بەبێ هیچ چەكێك، جگە لە كفن، و بمێننەوە تا گەمارۆكە هەڵدەگیرێت، و بۆ ئەوەی بەشی پێویست بگەیەنینە گەلەكەمان، لە غەززە، لە باكوور و باشوورەوە، بۆ گەیاندنی هەندێك یارمەتی خۆراك و پزیشكی و ئاو، ئێمەش بۆمان گرنگ نییە كە لەلایەن لایەنێكی بێلایەنەوە پشكنین بكرێت، كە هەمووان لەسەری ڕێككەوتووین، وەك نەتەوە یەكگرتووەكان یان ئەوانی تر.
رونیشیكردەوە: ئەگەر هاوكاری گەلان بدۆزینەوە، دواتر وادەیەك بۆ گردبوونەوەكەمان دیاری دەكەین، بە ڕێككەوتن لەگەڵ هەموو لایەنەكان، دووبارەی دەكەمەوە، دوور لە حكومەتەكان و قەوارە سەربازییەكان و هاوشێوەكانی.