بابل – ا ه ع هێزەكانی پۆلیسی بابل، ئەمرۆ یەك شەممە، لەهەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا چەند تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد. بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی بابل لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: هێزەكانی پۆلس بە تۆمەتی جۆراوجۆر چەند داواكراو و تۆمەتبارێكیان لە پارێزگای بابل دەستگیر كرد، وتیشی:" پرۆسەی دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانە بە پشتبەستن بووە بە زانیاری وردی هەواڵگری، تەئكیدیشدەكاتەوە سەرجەم دەستگیركراوان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بە مەبەستی تەواوكردنی رێوشوێنە یاساییەكان لەگەڵیاندا".