بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی، تەئكیدیكردەوە: كە پارێزگای ئەنبار وەك دەروازەی خۆرئاوای عێراق و قەڵای داگیرنەكراوی دەمێنێتەوە.
حەلبوسی لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: ئێمە پەیڕەویمان لە هەڵوێستە نیشتمانی و عەرەبییەكانی برامان سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر كرد سەبارەت بە فەڵەستین، و پرسی عەرەب و موسڵمانان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: دووپاتی دەكەینەوە كە ئەنبار وەك دەروازەی ڕۆژئاوای عێراق و قەڵای داگیرنەكراوی دەمێنێتەوە و خەڵكە ڕاستگۆكەی ڕێگە نادەن زێدی وڵاتەكەیان ببێتە مەیدانێك بۆ جێبەجێكردنی ئەجێندا گوماناوی و رەتكراوەكانی ئەو كەسانەی هەوڵی دەستكاریكردنی ئاسایشی عێراق دەدەن، و ئەوانەش كە هیواكانی گەلی عەرەبی فەڵەستینیمان دەكەنە ئامانج بۆ دامەزراندنی دەوڵەتەكەیان و قودسی پیرۆز وەك پایتەختەكەی.