بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی باڵای لاوان بڕیاریدا بە دامەزراندنی پلاتفۆرمی بانكی بیرۆكە و چاوی گەنجان، و رێنماییدا بە دامەزراندنی وۆرك شۆپی هۆشیاری و پەروەردەیی بۆ ئەو خوێندكارانەی كە بەشداری لە دامەزراوەكانی لاوان دەكەن كە پەیوەندییان بە كارەكانی ئەنجومەنەوە هەیە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوەنی وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی دووەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای لاوانی كرد، و هەروەها شایەتحاڵی گفتوگۆی ئەو پرسانە بوو كە لە كارنامەدا هەبوو و كۆمەڵێك ڕێنمایی و ڕاسپاردەش دەركرا.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، كە ئەو وەزارەتانەی نوێنەرایەتیان لە ئەنجومەنی باڵای لاوان و بەرێوەبەرایەتی لاوان و وەرزش لە بەغداد و پارێزگاكان و فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومییەكان لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران هەیە ئاڕاستە كراون بۆ ئەنجامدانی هۆشیاری و پەروەردەیی وۆرك شۆپ بۆ خوێندكارە گەنجەكان كە بەشداری لە دامەزراوەكانی لاوان دەكەن كە پەیوەندییان بە كارەكانی ئەنجومەنی باڵای لاوانەوە هەیە، ئەوە جگە لە ڕێنماییكردنی وەزارەتی لاوان و وەرزش بۆ دابینكردنی ئاسانكاری بۆ گەنجان لە سەرجەم پارێزگاكان بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (23465)ی ساڵی 2023.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە ئەنجومەن ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی پلاتفۆرمی (بانكی بیرۆكە) و (چاوی گەنجان) دەربڕی، لە ڕێگەی گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیایەكی تایبەت بە تەكنەلۆجیای زانیاری، جگە لە ڕەزامەندی لەسەر كاندیدكردنی (6) گەنج، كە ئەزموونیان هەیە لە كەرتی تایبەتدا، بۆ ئەوەی ئەندامی هەمیشەیی بن لە دەسەڵاتی گشتی بۆ پشتگیری كەرتی تایبەت .