ناوخۆ: بازرگانێكی مادەی هۆشبەر لە موسەننا دەستگیر دەكرێت

ئەمنی
  • 19-10-2023, 18:02
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی بازرگانێكی مادەی هۆشبەری ڕاگەیاند كە هێرشی كردە سەر هێزێكی ئەمنی لە موسەننا.
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكانی سەر بە وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هێزێكی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەروونییەكان لە وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان لە موسەننا روبەرووی یەك بوونەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هێزەكە بەگوێرەی حوكمەكانی ماددەی 28ی ماددە هۆشبەرەكان توانی یەكێك لە داواكراوان بریندار بكات و بە تاوانی بینراو دەستگیری بكات، دوای ئەوەی هێرشی كردە سەر ئەندامانی هێزەكە، و بەپێی یاسای ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەروونییەكان ژمارە 50ی ساڵی 2017 ڕێكاری یاسایی دژی گیراوەتەبەر.