بەغداد - INA
وەزیری تەندروستی، ساڵح مەهدی حەسناوی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند: بیمەی تەندروستی پڕۆژەیەكی خزمەتگوزارییە كە تەئكید لە ئەولەویاتەكانی حكومەت دەكاتەوە بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی هاووڵاتی.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە سەرپەرشتی وەزیری تەندروستی ساڵح مەهدی حەسناوی، بەشێوەی مەیدانی وەزارەتی تەندروستی پراكتیكی مەجازی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بیمەی تەندروستی لە خانەی پەرەستارانی شاری پزیشكی جێبەجێكرد.
ئاماژە بەوەشكراوە: وەزیر پێداچوونەوەی بە پراكتیكی مەجازیدا كرد كە لە هاتنە ژوورەوەی ئەو نەخۆشەوە دەستپێدەكات كە داوای خزمەتگوزاری تەندروستی دەكات تاوەكو كۆتایی بەو ڕێكارە پەیڕەوكراوە، لەو ماوەیەدا گەشتێكی لە ڕێڕەوەكانی نۆرینگەكەدا ئەنجامدا بۆ پەیڕەوكردنی ئەو ڕێكار و میكانیزمانەی كە دیاریكراون، بەپێی ڕێنماییەكانی بیمەی تەندروستی.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لە پەراوێزی پراكتیكی مەجازیدا وەزیر سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەش و جەناحەكانی بیمەی تەندروستی و نەخۆشخانەكانی كرد كە لە قۆناغی یەكەمی جێبەجێكردنی یاسای بیمەی تەندروستیدا جێگیركراون.
وەزیری تەندروستی جەختیكردەوە: كە ئامانج لە مەشقی مەجازی دەستنیشانكردنی ئاستەنگەكانە بۆ چارەسەركردنیان پێش دەستپێكردنی فەرمی بیمەی تەندروستی لە قۆناغی یەكەمی خۆیدا لە ماوەی داهاتوودا.
ئاماژەی بەوەشكرد: كە بیمەی تەندروستی پڕۆژەیەكی خزمەتگوزارییە كە بە پلەی یەكەم پێداویستییە تەندروستییەكانی هاووڵاتی دابین دەكات و تەئكید دەكاتەوە كە حكومەت كەرتی تەندروستی لەنێو ئەولەویاتەكانیدا دادەنێت.