پلاندانان رێژەی بەكارهێنانی مۆبایل و ئینتەرنێت لەلایەن عێراقییەكان دیاری دەكات

ناوخۆ
  • 19-10-2023, 16:28
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پلاندانان رێژەی بەكارهێنانی مۆبایل و ئینتەرنێتی عێراقییەكانی دیاریكرد.
    وتەبێژی وەزارەت عەبدولزەهرە هنداوی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: دەزگای سەنتەری ئامار ڕاپرسییەكی لەسەر بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەكان بۆ خێزان و تاك بۆ ساڵی 2022 ئەنجامدا، و ئاماژەی بەوەشدا: لەسەدا 68ی عێراقییەكان كە تەمەنیان لە سەرووی 5 ساڵەوەیە مۆبایل بەكاردەهێنن، و رێژەی بەكارهێنانی تەلەفۆنیش لای رەگەزی نێر دەگاتە لەسەدا 90، لەبەرامبەردا لەسەدا 81 رەگەزی مێن.
    ئاشكراشیكرد: ئەنجامی راپرسییەكە دەریخستووە رێژەی ئەو كەسانەی مۆبایل بەكارناهێنن تەنها لەسەدا 14 بووە.
    رونیشیكردەوە: رێژەی بەكارهێنانی مۆبایل لە پارێزگای بەغداد زۆرترینە و گەیشتووەتە (97%)، دواتر پارێزگای نەجەفی ئەشرەف بە ڕێژەی (93.5)، دواتر پارێزگای بەسرە بە ڕێژەی كەمێك كەمترەو دەگاتە (93%)، و پارێزگای كەركوك پلەی چوارەمی بەدەستهێنا بە ڕێژەی (92%)، پارێزگای واست بە ڕێژەی (72%) پلەی پێنجەمی بەدەستهێناوە.
    هنداوی ئاماژەی بەوەشكرد: ئەنجامی ڕاپرسییەكە دەریخستووە كە ڕێژەی ئەو كەسانەی تەمەنیان (5) ساڵ و سەرووترە و مۆبایلی زیرەك بەكاردەهێنن گەیشتووەتە (92%)، بە بەراورد لەگەڵ (10%) كە مۆبایلێكی ئاسایی بەكاردەهێنن.
    سەبارەت بە بەكارهێنانی ئینتەرنێت، بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەكە، هنداوی ڕایگەیاند: ڕێژەی ئەو كەسانەی ئینتەرنێت بەكاردەهێنن كە تەمەنیان (5) ساڵ و سەرووترە گەیشتووەتە (79%)، بەم شێوەیە دابەشكراوە:
    (85%) بۆ نێر و (72%) بۆ مێ.
    لەسەر ئاستی پارێزگاكانیش، هنداوی تەئكیدیكردەوە: كە بەغدادی پایتەخت لە پلەی یەكەمدایە لە بەكارهێنانی ئینتەرنێت بە ڕێژەی (96%)، دواتر پارێزگای بەسرە (92.5%)، پارێزگای كەركوك (85%) و نزمترین ڕێژەی سەدی بۆ پارێزگای موسەننایە بووە (62%)، و وتیشی: ئەنجامی ڕاپرسییەكە ئاماژە بە زیادبوونی ڕێژەی ئەو خێزانانە دەكات كە لە ماڵەوە هێڵی ئینتەرنێتیان هەیە بۆ (87%). لەسەر ئاستی ژینگەیی، دەركەوتووە كە ڕێژەكە لە شارەكاندا گەیشتووەتە (92%) بە بەراورد بە (83%) لە لادێكان.