كەركوك... شەقامێكی دوایی داخستی بۆ ماوەی 20 ئەمڕۆ كرایەوە

ناوخۆ
  • 19-10-2023, 15:06
  • +A -A

    كەركوك - INA - مەهدی رەبحاوی


    ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك، كردنەوەی یەكێك لە شەقامە گرنگەكانی پارێزگاكەی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لە ساڵی 2003ەوە داخراوە.


    فەرماندەی پۆلیسی كەركوك، لیوا كاوە غەریب عەبدولڕەحمان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك دەستیكرد بە كردنەوەی ئەو ڕێگایەی كە ناوچەی سوڵتان سەقی و پردی ئیحتفالات بەیەكەوە دەبەستێتەوە، كە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە داخراوە".


    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم ڕێكارانە لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی وەزیری ناوخۆ دێت بە ئامانجی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ و هەڵگرتنی بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان و كەمكردنەوەی ئازارەكانیان"، ئاماژەی بەوەشكرد "بەربەستە كۆنكرێتییەكان لەسەر ڕێگاكە لادەبرێن". "


    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا، "كردنەوەی ڕێگا داخراوەكان ئامانجی گەڕاندنەوەی دۆخی ئەمنی كەركوكە، جگە لەو هەوڵە گەورەیەی كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بۆ ئاسوودەیی هاووڵاتیان دراوە".