بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دوا وادەی وەرگرتنی ناوی كاندیدەكانی جێگرەوەی بۆ ئەو كەسانەی كە دوورخراونەتەوە ڕاگەیاند.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: “دەستەی كۆمسیۆنی بڕیاریدا كۆتایی دەوامی فەرمی بۆ ڕۆژی پێنجشەممە دیاری بكرێت، كە دوا وادەیە بۆ وەرگرتنی ناوی كاندیدانی جێگرەوە بۆ ئەو كەسانەی كە لەلایەن دەستەی كۆمسیۆنی پێشووەوە دوورخراونەتەوە بڕیارەكان”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەم كەسانە لە ئەنجامی ڕێكارەكانی پشتڕاستكردنەوەی شایستەیی خۆیان دوورخرانەوە".