حكومەت هەرێم و بانكی ناوەندی هەماهەنگی لە بوارەكانی چاكسازی و كەرتی بانكی و بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارەیان كرد

ئابوری
  • 19-10-2023, 12:30
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە عەلی موحسین عەللاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق كردن هەروەها هەردوو لا هەماهەنگی لە بوارەكانی چاكسازی و كەرتی بانكی و بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارەیان كرد.


    نووسینگەی راگەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە كە" ئەمڕۆ پێنجشەممە ، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە عەلی موحسین عەللاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق كرد".


    هەروەهابە پێی راگەیندراوەكە" لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ بەتایبەتی بانكی ناوەندی، لە بوارەكانی چاكسازی لە كەرتی بانكی و هەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و كاركردن بۆ سەقامگیریی ئابووری كرا".
    ڕوونیشیكردەوە كە سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بە پرۆژە و دەستپێشخەری (هەژماری من) كرد و سوپاسی پشتیوانیی و هەماهەنگیی پارێزگاری بانكی ناوەندی و سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی كرد و جەختی لەوە كردەوە كە پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان، پێشكەوتنە بۆ هەموو عێراق و لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییاندایە.
    هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوون و برەودان بە هەماهەنگی و هاریكاری لەپێناو گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیریی داراییدا.