وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ وهاوتا توركیه‌كه‌ی جه‌خت له‌گرنگی بزاڤێكی به‌په‌له‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ سه‌رخستنی گه‌لی فه‌له‌ستین

سیاسی
  • 19-10-2023, 08:05
  • +A -A

     به‌غداـ INA

    فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختیان له‌گرنگی بزاڤێكی به‌په‌له‌ كرده‌وه‌ بۆ سه‌رخستنی گه‌لی فه‌له‌ستین.

     وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌راگه‌ینێدراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاندووه‌" فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی لیژنه‌ی جێبه‌جێكاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كۆبووه‌ به‌مه‌به‌ستی تاوتووێكردنی دوژمنكاری سه‌ربازی ئیسرائیلی له‌دژی گه‌لی فه‌له‌ستینی، كه‌دوێنێ له‌باره‌گای گشتی رێكخراوه‌كه‌ له‌شاری جدده‌ سازكرا. 

     هه‌روه‌ها وتی" له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ره‌وشی خاكی فه‌له‌ستینی داگیركراو و كه‌رتی غه‌زه‌ باسكران، و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌گۆری عێراق له‌هه‌مبه‌ر پرسی فه‌له‌ستن و گرنگی بزاڤێكی به‌په‌له‌ بۆ سه‌رخستنی گه‌لی فه‌له‌ستین كرده‌وه‌، كه‌تووشی دوژمنكاریه‌كی بێویژدان و تاوانكاری جه‌نگ بویته‌وه‌، كه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ كۆمه‌ڵكوژی له‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داگیركاری زایۆنی به‌رفراوانی كرد و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بێ گوناح به‌ ئامانجی گرت. ئاماژه‌ به‌بۆمبه‌بارانكردنی هۆڤانه‌ی دا كه‌ئێواره‌ی پێرێ نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانی له‌كه‌رتی غه‌زه‌ی كرده‌ ئامانج و بوو هۆی شه‌هیدبوون و برینداربوون به‌سه‌دان منداڵ و ژن، كه‌تاوانێكی بێ وێنه‌یه‌ وهه‌موو جارنامه‌ و یاسا نێوده‌وڵه‌تی و مرۆڤایه‌تیه‌كانی به‌زاندووه‌.