وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ داوا له‌كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات سنوورێك بۆ پێشڵكاریه‌كانی زایۆنی دابنێت

سیاسی
  • 19-10-2023, 07:50
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ داوای له‌كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد بزاڤێك بكات بۆ دانانی سنوورێك بۆ پێشڵكاریه‌كانی زایۆنی له‌غه‌زه‌.

      وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاندووه‌" فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ په‌یڤی كۆماری عێراق له‌كۆبوونه‌وه‌ی جیاوازی لیژنه‌ی جێبه‌جێكاری كراوه‌ی ئه‌ندامان له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیران ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی پێشكێشی كردووه‌، كه‌له‌شاری جدده‌ سازكرا به‌مه‌به‌ستی راگرتنی دوژمناكاری سه‌ربازی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای داگیركاری له‌سه‌ر گه‌لی فه‌له‌ستین له‌كه‌رتی غه‌زه‌. 
      وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌په‌یڤه‌كه‌یدا ئاماژه‌ به‌هێرشی رێكخراوی به‌رفراوان و جه‌نگی له‌دژی كه‌رتی غه‌زه‌ كرد، به‌تایبه‌تی تاوانی بۆمبه‌بارانكردنی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانی كه‌له‌ئه‌نجامدا به‌سه‌دا شه‌هید وبریندار له‌هاوڵاتیان لێكه‌وته‌وه، كه‌به‌ڵگه‌یه‌كی روونه‌ كه‌ده‌سه‌ڵاتی داگیركاری هه‌موو به‌ها یاسایی و مرۆڤایه‌تی پاشگوێی خستووه‌.‌
      دكتۆر فوئاد حوسێن جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌گۆری عێراق وه‌كو گه‌ل و حكومه‌ت له‌هه‌مبه‌ر پرسی فه‌له‌ستینی كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها پشتگیریكردنی گه‌لی فه‌له‌ستین له‌به‌ده‌ستهێنانی ئاواته‌كانی و ته‌واوی مافه‌ شه‌رعیه‌كانی خۆی، وتی: سته‌مكاری و بێ به‌شكردنی گه‌لی فه‌له‌ستین له‌مافه‌كانی، هۆكاری ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه‌، داوای له‌كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد بزاڤێكی بكات بۆ دانانی سنوورێك بۆ پێشڵكاریه‌ مه‌ترسیداره‌كان و گه‌راندنه‌وه‌ی مافه‌ شه‌رعیه‌كان بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین و كۆتایی هێنان به‌ده‌رده‌سه‌ریه‌كانی كه‌به‌هۆی داگیركاری وسیاسه‌ته‌كانی ره‌گه‌زپه‌رستی و ئابلۆقه‌ و ده‌ستدرێژكردن بۆ سه‌ر پیرۆزیه‌كان و بن پێكردنی به‌ها و پیرۆزیه‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان رووبه‌رووبویته‌وه‌. 
      وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ داوای عێراق دووپاتكرده‌وه‌ بۆ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی وبه‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمكاری عه‌ره‌بی به‌مه‌به‌ستی له‌ئامێزگرتنی په‌ره‌سه‌ندنه‌ مه‌ترسیه‌كانی خاكی فه‌له‌ستین و كاركردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ له‌پێناو راگرتنی دوژمنكاری و جه‌نگ له‌دژی غه‌زه‌ و هه‌ڵگرتنی ئایلۆقه‌ و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كان بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌كانی به‌خه‌ڵكی غه‌زه‌ وهه‌ڵوێست وه‌رگرتنێكی ‌توندی له‌هه‌مبه‌ر پلانی گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی غه‌زه‌ بۆ نیمچه‌ دوورگه‌ی سینا، هه‌روه‌ها پشتگیریكردنی گه‌لی فه‌له‌ستین له‌روویی ماددی و سیاسیه‌وه‌ وبه‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز.